شوعی: به‌بێ رێككه‌وتنی سیاسی په‌رله‌مان به‌هیچ جۆرێك كاراناكرێته‌وه
خواكوڕك
حزبی شوعی كوردستان، له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به وه‌ڵام هات و رایده‌گه‌ێنێت” كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویستی به رێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه.
(ئه‌بوكاروان) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شوعی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی شوعیش له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه” ئێمه له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانین، به‌ڵام پێویسته رێككه‌وتنی سیاسی بكرێت بۆ ئه‌و پرسه، چونكه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی نه‌بێت به هیچ جۆرێك ئه‌و پرسه ناچێته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه، په‌رله‌مان كاراناكرێته‌وه.
ئه‌بوكاروان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” په‌رله‌مان گرنگه كارابكرێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ هه‌مومان ئه‌وه بزانین، كاراكردنه‌وه‌ی پێویسته بخرێته خزمه‌تی خاك و پرسی ریفراندۆمی كوردستان، ئێمه‌ش پاڵپشتین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.