لە بەغدا كێشە دەكەوێتە نێو فراكسیۆنی گۆڕان

خواكوڕك
دوای ئەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق, كێشەی پەرلەمانی كوردستان دەباتە بەردەم پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمان, بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان بەهۆی ئاگادار نەبوون لە پێشكەشكردنی پیچشنیارەكە كە لە لایەن سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان پێشكەش كرابوو, هۆڵی كۆبوونەوەیان جێ‌ هێشت و نیگەرانیان لەو هەولەی سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان دەربڕی.

(خواكوڕك) لە سەرچاوەیەكی ئاگادار زانیویەتی كە:” بەھۆی پێشنیارێكی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان گرفت لەنێوان پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دروست بووە”. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەلێت: “سەرچاوەی گرفتەكە نەبوونی بڕیاری گۆڕان بوو”.
ئەو سەرچاوەیەی (خواكوڕك) گوتیشی:” كێشەكە لێرەوە دەستی پێكرد كە:” بەبێ ئاگاداریی پەرلەمانتاران لەلایەن فراكسیۆنەوە پێشنیار كراوە لەبەغداوە ھەوڵی كاراكردنەوەی پەرلەمان بدرێت“. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە چەند پەرلەمانتارێكیان ئاگاداری ئەم پێشنیارە نەبوون و ھۆڵی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان بەجێھێشتووە، لەكاتێكدا سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان ئاگاداری كردوونەتەوە كە نابێت ھۆڵەكە بەجێبھێلن، بەم ھۆیەشەوە گرفت كەوتووەتە نێوانیانەوە.

هەر لەسەر ئەم بابەتە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی د. عەرەفات كەرەم بە میدیاكانی راگەیاندووە كە: ”گرفتی گۆڕان ئەوەیە كە گرفتی ھەرێمی كوردستان بھێنێتە بەغدا، بۆیە پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانیان ھێنایە پەرلەمان، بەڵام زۆربەی پەرلەمانتارانی گۆڕان لەناو پەرلەمان نەمابوون و پەرلەمانتارەكانی گۆڕان بەمنیان گوت، پێیان خۆش نەبوو ئەو پرسە بەناوی گۆڕانەوە ھێنراوەتە پەرلەمان و پێیان باش نەبووە، بۆیە خودی پەرلەمانتارەكانی گۆڕان لەگەڵ ئەو پرسە نەبوون و گوتیان پێیان باش نەبووە ئەو پرسە لەوێ باس بكرێت”.

Back to top button