مستەفا قەرەسوو :بۆ جیهانی بێ هاوسەرگیری و بێ دەوڵەت تێبكۆشن

خواكوڕك
“مستەفا قەرەسوو ” ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە ) و سەركردەی دیاری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە ) داوا لە خەڵكی كورد دەكات كە بۆ جیهانێكی بێ هاوسەرگیری و بێ دەوڵەت تێبكۆشن، چونكە پەكەكە بۆ ئەوە تێدەكۆشێت و باوەڕیشیان بە ئاڵای كوردستان نییە .
“مستەفا قەرەسوو ” ئەندامی كەجەكەو سەركردەی دیاری پەكەكە كە بە ڕەچەڵەك توركەو خەڵكی سیواسە لە نوسینێكدا لە ژێر ناونیشانی ( سەرهەڵدان لە دژی مۆدێرنیتەی كاپیتاڵیزم ) كە لە رۆژنامەی ( یەنی ئۆزگورپۆلەتیكا) ی پەكەكە بڵاوكراوەتەوە ، داوای كردووە گەلی كورد بۆ دەوڵەت تێنەكۆشێت و خەبات نەكات ، بەڵكو بۆ هێنانەدی سۆسیالیزم كار بكات و پرسی هێنانەدی دەوڵەتی كوردستانیشی بە ئامانجێكی دواكەوتوو وەسف كرد .
سەبارەت بە ئاڵای كوردستانیش ئەو بەرپرسەی پەكەكە ڕایگەیاند ” ئەو ئاڵایە نوێنەرایەتی ئێمە ناكات و دانی پێدا نانێین، ئاڵای كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیك ئاڵای ئێمەیە “.
“مستەفا قەرەسوو” ئاماژەیشی بۆ ئەوە كرد، ئەوان دژی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی دەوەستنەوەو بڕوایان بەوەیە جیهانی سۆسیالیستی بهێننە كایەوە .

Back to top button