ووڵاتێكی دراوسێمان به‌ ڕه‌سمی دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

خواكوڕك

ئێران هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان راگه‌یاند، له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا رایده‌گه‌ێنێت” نابێ سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكی عێراق دژایه‌تی بكرێت.
دوێنێ دووشه‌ممه‌ 1/5/2017 (به‌هرام قاسمی) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: كورد هه‌موو مافێكی پێدراوه‌ له‌ عێراق به‌ پێی ده‌ستور ناكرێت له‌ ئێستاشدا دژایه‌تی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی عێراق بكات، به‌ مه‌به‌ستی جیابوونه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆی.

قاسمی له‌ گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ روو” پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی بابه‌تێكی نوێ نیه‌، به‌ڵام ناكرێت كورد به‌و بیانوه‌ یه‌كێتی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق بخاته‌ ژێر پرسیار،چونكه‌ كورد به‌شیكی گرنگه‌ له‌ عێراق و ده‌بێت هه‌روابمێنێته‌وه‌، ئێمه‌ش وه‌كو كۆماری ئیسلامی ئێران دژی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی خاكی عێراقین، دژی هه‌ر دابه‌شكردن و جیابوونه‌وه‌یه‌كین، ئه‌م پرسه‌ش ئاوا به‌ئاسانی جێ به‌جێ ناكرێت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت چه‌ندین جار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌” ئێمه‌ جگه‌ له‌ گه‌لی كوردستان پرس به‌ هیژ ووڵات و لایه‌نێك ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن ریفراندۆم بكه‌ن و شه‌رعیه‌تمان بده‌نێ، شه‌رعیه‌تی گه‌ل هه‌موو شتێكه‌.

Back to top button