به‌په‌له به‌رپرسێك له‌م شاره‌ی كوردستان كوژرا
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ سه‌ر له‌به‌یانی له شاری كه‌ركوك جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری كۆمپانیایی غازی باكوور و یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به هۆی ده‌ستڕێژی گووله لێ‌كردن لێی كوژران.
بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ سێشەممە 2/5/2017 له شاری كه‌ركوك هه‌ندێك چه‌كداری نه‌ناسراو به ده‌ستڕێژی گوله (محه‌مه‌د یاسن) جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکوور کردووە، سه‌ر ئه‌نجام خۆی و پاسه‌وانێكی ده‌ستبه‌جێ له شوێنی رووداوه‌كه كوژراون، له گه‌ره‌كی یه‌كی حوزه‌یران.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره حاڵه‌تی كووشتن له شاری كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت، تا ئێستاش رێوشوێنێكی ئه‌منی توند بۆ ئه‌و پرسه دانه‌نراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری دانیشتووانی كه‌ركوك چه‌كیان پێیه، به‌هۆی نزیكیان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ به داعش.