ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی یه‌كێتی هێنرایه‌ خواره‌وه‌ له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی

خواكوڕك

به‌رپرسێكی پارتی ئاشكرایكرد” حه‌شدی شه‌عبی له‌ شارۆچكه‌ی به‌رتله‌ ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان داگرتووه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكردنیی ده‌كه‌ن.

(خه‌سرۆ گۆران) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاندوه‌” چه‌ندین جۆری جه‌شد له‌ سنوری پارێزگای موسڵ هه‌ن، رۆژانه‌ش كاری ناڕه‌وا و خراپه‌كاری ئه‌نجامده‌ده‌ن، مانه‌وه‌شیان بۆ داهاتوو جێگی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، بۆیه‌ داوا كراوه‌ به‌ زووترین كات ئه‌م هێزانه‌ی جه‌شد ببرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی موسڵ، له‌ تازه‌ترین كاریشیان چوونه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای یه‌كێتی له‌ به‌رتله‌ و ئاڵای كوردستانیان هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌،ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌شد دژایه‌تی كورد و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی روونه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی هاوكاری حه‌شدن له‌ كوردستان.

گۆران یزاتر گوتویه‌تی” پێشبینی باش بۆ حه‌شد ناكرێت پێویسته‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ربمێننه‌وه‌ شتی خراپتر رووده‌دات، ئێستاش زیاتر له‌ 23 جۆری هێزی حه‌شد له‌ ناوچه‌كه‌ بوونیان هه‌یه‌.

Back to top button