لەرۆژی جیهانی كرێكاران دەزگای خێرخوازی بارزانی بزانە چی بۆ كرێكاران كردووە

خواكوڕك 

دوێنی 1ی 5ی 2017 رۆژی دووشەممە، دەزگای خێرخوازی بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە، خۆڕاكی دا بە 420 كرێكاری لە شاری سلێمانی و هەڵەبجە”.

هەر لەو رۆژەدا بەبۆنەی رۆژی كرێكارانی جیهان دەزگای خێر خوازی بارزانی هەڵمەتێكی هاوكاری بۆ كرێكارانی سنوری شارەكانی هەڵەبجە و سلێمانی بەرێوە برد، كە تێیدا 420 كرێكار سودمەند بوون لە هاوكاریەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی”.

هەر لە هەمان رۆژدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ کارمەندانی خاوێنکردنەوەی شارەوانی سەیدسادق رێک خست.

1ی مانگی پێنج وەکوو رۆژی جیهانی کرێکاران ناسێندراوە و کرێکارانی جیهان لەو یادەدا داوای مافەکانی خۆیان دەکەن و لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان ئەو رۆژە پشووی رەسمییە.

Back to top button