منداڵێكی شاری سلێمانی داوایەك ئاراستەی مەسعود بارزانی دەكات
خواكوڕك
لەسەر ئەو كێسە كە پیاوێك بۆ منداڵەكانی ( شیر و دایبی ) بردووە، بە 11 ساڵ زیندانی كراوە، منداڵێكی شاری سلێمانی لە ڤیدیۆیەكدا كە باوكی بۆ خواكوڕكی ناردوویەتی داوا لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات كە ئەو كەسە بە بریارێكی خۆی رزگار بكات”.
باوكی منداڵەكە بەناوی ئاوات رەشید بە خواكوڕكی راگەیاندووە، لە سلێمانی سەربەرزەوە داوا لە سەرۆکمان کاک مسعود بارزانی دەکەین بەگەورەی خۆی باوکی ئەو مناڵە ببەخشێت کەلە کفری دەستەیەک دایبی دزیوە بو مناڵەکەی ئێستا 11 حوکمی بو دەرچووە
هەروەها باوكی منداڵەكە كە ڤیدیۆیەكی بۆ سەرۆكی هەرێم ناردووە دەلێت، بەڕێزان کاکە محمدی کوڕم داوا لە کاک مسعود بارزانی دەکات لێبوردن بو باوکی ئەو مناڵە دەربکات بگەرێتەوە ناو ماڵ و مناڵی خۆی”.