لەشەقامەكان ئۆتۆمبێل رابگری پارەت لێوەردەگیرێت

خواكوڕك 

بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی یاساییەك جێبەجێ دەكرێت لەهەرێمی كوردستان، بەپێی یاساكە، هەر ئوتۆمبێلێك لەشەقامەكان بوەستێت سزا دەدرێت و پارەی وەستانی ئوتۆمبێلەكە لە شوفێرەكە وەردەگیرێت”.

لەو بارەیەوە عەبدولحەمید مەجید بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەلێت بۆ زیاد كردنی داهات، شەقامەكانی هەموو شارەكانی كوردستان بەكرێ دەدەنە كەرتی تایبەت لەبڕی وەستانی ئوتۆمبێل لەشەقامەكان پارە لە شوفێرەكان وەردەگیرێت”.

بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی ئەوەشی بۆ رۆژنامەی باس ئاشكرا كردووە، بۆ زیادكردنی داهات شەقامەكانی ناو شاری هەولێرو دهۆك‌و سلێمانی بەكرێ دەدەینە كەرتی تایبەت‌و كۆمپانیاكان بۆ ئەوەی لەبری وەستانی ئۆتۆمبیل لەشەقامەكان پارە لەشۆفێران وەربگیرێت، ئەو بەرپرسە روونیكردەوە ئێستا شۆفێران بەخۆڕایی ئۆتۆمبیلەكانیان لەسەر شەقامەكان رادەگرن بەبێ ئەوەی پارە بدەن، هەروەها رایگەیاند “ناو شارو شوێنە گشتییەكان لەرێگەی مزایەدە دەدەینە كۆمپانیاو بەڵێندەران ئەوانیش پارە لەخەڵك وەردەگرن، ئەوەش دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكە”.

عەبدولحەمید مەجید جەختیكردەوە تائێستا حكومەت نەیتوانیووە سود لەو بابەتە وەربگرێت، بۆیە بڕیاریانداوە لەم رێگەیەوە داهات بۆ حكومەت زیادبكەن‌و ئەوەشی راگەیاند “ئەم بابەتە هەم بۆ زیادكردنی داهاتە هەمیش بۆ رێكخستنەوەی شەقامەكانە بەتایبەت لەناوشارەكاندا، سەبارەت بەوردەكاری ئەو شەقامانەی، كە لەبری وەستان پارە لەشۆفێران وەردەگیرێت‌و ئاشكراشیكرد، شەقامە گرنگەكا‌و شەقامە بازرگانییەكان دەگرێتەوە شارەوانییەكان لەگەڵ فەرمانگەكانی هاتووچۆ بۆ ئەو بابەتە تەنسیق دەكەن‌و رێنمایی بۆ دەردەكەن لەبارەی ئەگەری جێبەجێ كردنی بریارەكە كێشە دروست بوون، ئەو بەرپرسە دەشلێت، بۆچی كێشە دروستدەبێت لەهەموو دنیا وایەو شەقام  موڵكی شارەوانییە، دورستكردن‌و چاككردنەوەی لەئەستۆی شارەوانییە، بۆیە شارەوانی خاوەنییەتی‌و مافی ئەوەی هەیە بەكرێیان بدات.

Back to top button