به‌په‌له‌ كادیرێكی باڵا و پێشكه‌وتووی یه‌كێتی وازی له‌ یه‌كێتی هێنا و ده‌ڵێت من ئازادم

 

 

خواكوڕك

نوسه‌ر و رۆشنبیر و كادیرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتی(فەرید زامدارە) له‌ نامه‌یه‌كدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی كردووه‌ و ماڵئاوای له‌ حزبه‌كه‌ی كرد و رایده‌گه‌ێنێت له‌ نامه‌كه‌یدا”لە ئەمڕۆوە ھیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیم لەگەڵ یەکێتیدا نەماوە و وەک کەسێکی ئازاد دەژیم و ئازادیشم لە چ مینبەرێکی سیاسیی تر درێژە بە خەباتی سیاسیی خۆم دەدەم و ھیواداریشم کە یەکێتی حزبی شەھیدان و سەرفرازانی کوردستان بگەڕێتەوە سەر ڕێبازە ڕاستەقینەکەی جەنابی (مام جەلال).

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی فەرید زامدارە:-

بەڕێز.. برا و ھاوڕێی دێرینم و برای گەورەم کاک کۆسرەت، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی (ی.ن.ک)، بەڕێزان برا و ھاوڕێیانم ئەندامانی (م.س)ی (ی.ن.ک)، بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی(ی.ن.ک)، بەڕێزان برا و ھاوڕێیانم لە کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی (ی.ن.ک)، بەڕێزان ھاوڕێیانم لە کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، بەڕێزان ھەموو ھاوڕێ و دۆستانم لە سەرجەم دامودەزگاکانی یەکێتی و سەرجەم بنەماڵەی شەھیدە سەربەرزەکانی یەکێتی:

سڵاوێکی گەرم

بابەت/ دەست لەکارکێشانەوە

بەھۆی دوورکەوتنەوەی ھەڤاڵی بەڕێز جەنابی(مام جەلال) لە گۆڕەپانی سیاسی و یەکێتی و کۆمەڵێک ھۆ و ھۆکاری تر و دوای درێژەدانم بە خەباتی سیاسیی نھێنی لە (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) زیاتر لە (١٠) ساڵ و چەندین ساڵیش پێشمەرگایەتی، واتە دوای (٤٠) ساڵ خەبات، بڕیارم دا دەست لەکارکێشانەوەم لە (ئەندامیەتیی ئەنجومەنی مەکتەبی ناوەندیی ڕاگەیاندن) بە تایبەتی و (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) بەگشتی پێشکەش بە بەڕێزتان بکەم، کە لە ئەمڕۆوە ھیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیم لەگەڵ یەکێتیدا نەماوە و وەک کەسێکی ئازاد دەژیم و ئازادیشم لە چ مینبەرێکی سیاسیی تر درێژە بە خەباتی سیاسیی خۆم دەدەم و ھیواداریشم کە یەکێتی حزبی شەھیدان و سەرفرازانی کوردستان بگەڕێتەوە سەر ڕێبازە ڕاستەقینەکەی جەنابی (مام جەلال).

داوای بەخشین و لێبوردن لە ھەموو لایەکتان دەکەم.

ھیوداریشم ھەمیشە ڕۆڵی جوامێرانەی خۆتان لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان بە ڕێبازە سیاسییە ڕاستەقینەکەی جەنابی مام جەلال درێژە پێ بدەن.

Back to top button