ئه‌و به‌رپرسه‌ی له كه‌ركوك تیرۆر كرا كادرێكی پێشكه‌وتووی پارتیه
خواكوڕك
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یی كۆمپانیایی نه‌وتی باكور ئه‌مڕۆ له كه‌ركوك شه‌هید كرا، كادرێكی پێشكه‌وتووی پارتیه، به‌رپرسی لقی 3ی پارتی له شاره‌كه ده‌ڵیت” ناوبراو هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه.
له سه‌ر كوژرانی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایی غازی باكور له شاری كه‌ركوك (د.محەمەد خورشید) بەرپرسی لقی 3ی کەرکووکی پارتی دیموکراتیی کوردستان، رایگه‌یاندوه” کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە 2/5/2017 (محەمەد یونس) جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکوور، لە کاتی چوونی بۆ شوێنی کارەکەی و دوای دەرچوونی لە بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکان، تەقەی لێکراوە و لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی کە ناوی (شاهۆ)یە، تیرۆر کراون، ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌ریه له شاری كه‌ركوك.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” كه شه‌هیدان كادیری پێشكه‌وتووی پارتین و هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه، تائێستاش دیار نیه بۆ تیرۆر كراوه.