کەر لە کوێ کەوتووە و کورتان لە کوێ دڕاوە؟

مەسعود مەلا پەروێز
سڵاو لە خۆت و عەقڵت هەڤاڵ قەیتان ، هەست دەکەم یان زۆر دابڕاوی لە واقع چونکە لەو ئەشکەوتانەی قەندیل زەحمەتە مرۆڤ بتوانێت ئاگای لە جیهان بێت چونکە وەک خۆت دەڵێیت ” خەبات دەکەین بۆ پێش موڵکایەتی ” کە ئەویش پێش هەزاران ساڵ بووە بە واقع تۆ لەو سەردەمە دەژیت هەڤاڵ قەیتان ، یانیش خەڵەفاوی چونکە هیچ جێی بڕوا نیە سەرکردەیەک هەزاران لاوی کوردی بە کوشت دابێ بۆ یەک پارچەیی کوردستان و یەکگرتنی نەتەوەی کورد ، ئیستا تازە بە تازە دژی ئەو خەونە بوەستێتەوە .
ئەرێ پێم بێژە هەڤاڵ قەیتان ( هەورامیەکان ) کورد نەبن کێ کوردە ، ئەی ئێزدیەکان تەنانەت پاڕانەوەشیان لە یەزدان بە کوردیە ، دەزانی تاکو ئێستا چەند فەرمانی قڕ کردنیان بۆ دەرکراوە تەنها لەبەر ئەوەی کوردی ڕەسەنن !
دەزانی هەمان قسەی صدام و مالکی و دەسەڵاتدارانی تر دەکەیتەوە کە زۆر هەوڵیان دا ئێزیدی لە نەتەوەی کورد جیابکەوە و بە نەتەوەی تریان تر بکەن بەڵام سەریان دای لە بەرد چونکە ئێزیدی ناسانامەی ڕەسنایەتی کوردیان پاراستوە
ئەی کەرکوک کە کورد تا کو ئێستا خوێنی بۆ دەڕێژێ و دەیپارێزێ ، گشت نەتەوە و ئاین زاکانی تریش لە سایەی ئازایەتی پێشمەرگە بە ئارامی دەژێن ئەگەر ئێوە ئاغاکانتان لە بەغدا و تەهران بهێڵن و پیلان و ئاژاوە بۆ ئەو شارە دروست نەکەن
باسی برایەتی گەلانی ناوەڕاست دەکەیت کام برایەتی ؟
هەر ئەو برایەتیەیە ئەم کوردەی گەیاندۆتە ئەوەی هەمیشە داگیر کراو بێت ، تورک ، فارس ، عارەب هەمیشە لە تەنگانەدا پێویستان بە کورد بێت دەڵێن کورد برامانە و دوای کە کاریان تەواو بو قڕی دەکەن ، تۆیش هەڤاڵ قەیتان بە هەمان بۆچوون قسەی داگیر کەران دووبارە دەکەیتەوە ، سڵاو لە عەقڵت هەڤاڵ قەیتان من دەزانم تۆ تەواو عەقڵت لە دەست داوە بەڵام خەمی من بۆ ئەو کەسانەیە کە بڕوا بە قسەکانت دەکەن

Back to top button