ئاسایشی كه‌ركوك لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و بكه‌ران ده‌ستگیرده‌كه‌ین
خواكوڕك
گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی (محه‌مه‌د یاسین) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری غازی باكور، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند” لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تیرۆرکردنی جێگری بەڕێوەبەری کارگەی غازی باکوور دەستی پێ کردووە و بەردەوامە.
پاش ئەوەی کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە 1/5/2017 لە شاری کەرکووک و لە نزیک بازگەی یەکی حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان، (محەمەد یونس) جێگری بەڕێوەبەری کارگەی غازی باکوور لەگەڵ پاسەوانێکی بە ناوی (شاهۆ) تیرۆر کران. (فەرهاد حەمەعەلی) گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند” پاش ئەوەی پێشمەرگە پاراستنی سنوورەکانی کەرکووکی لە ئەستۆ گرتووە، ئارامییەکی باش لە کەرکووکدا بەدی دەکرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه جار به جار رووداوی نه‌خوازراویش رووده‌ده‌ن.
گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ئه‌وه‌شی خسته ڕوو” دوای ئەو هێرشەی ئەمڕۆ کرایە سەر (محەمەد یونس) کە بەهۆیەوە تیرۆر کرا، دەست بەجێ هێزەکانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کردووە. گوتیشی”هەر کاتێک گەیشتینە ئەنجامێک، بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە، رووداوه‌كه چۆن بووه و كێ له پشت رووداوه‌كه‌یه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” بەهۆی ئەوەی کەرکووک لەگەڵ حەویجە هاوسنوورە کە ئێستاش داعشی لێیە، بوونی دەزگایەکی ئەمنیی زۆر و هێزێکی چەکداریی زۆر و بوونی نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە لە کەرکووک، هۆکارە بۆ کردەی تیرۆریستی و ڕووداوی دیکە.