خواكوڕك چۆنیەتی ئەنجامدانی ریفراندۆم و كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە بە دوو شێوازی جیاواز پرۆسەی ریفراندم لەیەك كاتدا بەرێوە دەچێت و هەڵگری دوو پرسیاری جیاواز دەبێت، وە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە چوار شاری باشوری كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە دوو شێواز پرسیار دەبێت كە هەردوو پرسیارەكە یەكتر تەواو دەكەن”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند، لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، ریفراندۆم بە پرسیارێك دەبێت و لە چوار شارەكەی كوردستان واتا( لەهەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە) بە پرسیارێكی جیاواز دەبێت لەگەڵ كەركووك و ناوچەكانی شنگال و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان”.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت، پرسیاری هەرچوار شارەكەی كوردستان لەبارەی سەربەخۆی كوردستانە، تێدا پرسیاری ئەوە لەخەڵكی كوردستان دەكرێت ( ئایا سەربەخۆی كوردستانت دەوێت) لە پرسیاری ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش بە پرسیار ئایا دەتەوێت بگرێتەوە سەر هەرێمی كوردستان، ئەمەش لەیەك كاتدا دەكرێت، هەردوو پرسیارەكە لەو ریفراندۆمە یەكتر تەواو دەكەن”.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم هەتا ئێستا قسەی لەسەر دەكرێت بەڵام لەمساڵدا تێناپەرێت، پێش كۆتای ئەمساڵ ریفراندۆم لەكوردستاندا ئەنجام دەدرێت، واتا هەرێمی كوردستان پێش كۆتای ئەمساڵ بە بێ گەرانەوە بۆ هیچ كێشەیەك ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام دەدات و ئەمەش گەرانەوەی نیە” سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك ریفراندۆم دوا ناخات”.
پێشتر د.نەجمەدین كەریم رایگەیاند، ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت و دەلێت گەرانەوەی بۆ نیە، ئەگەر نەش كرێت متمانە بە ریفراندۆم كەم دەبێتەوە لەناو خەڵك بۆیە ئەمساڵ بێ گەرانەوە ئەنجام دەدرێت”.
هەر لەو بارەیە هێمن هەورامی یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت بابەتی ریفراندۆم ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت و هەرێمی كوردستانیش لەچوارچێوەی ئەمری واقیع كە ئێستا لەرووی پراكتیكیەوە عێراق دوو وڵات لەخۆی دەگرێت بۆیە پاش داعش عێراقی پێشوو نیە، كوردستان بەرەوە سەربەخۆی هەنگاو دەنێت، ئەمەش پێچەوانەی بۆچوونی هەندێك دەوڵەتی ئیقلیمیە، كە كوردستان لەپاش سەربەخۆی خۆی دەبێت سەقامگیر ناوچەكە، سەقامگیر بەرجەستە دەكات، دەلێت ئەگەر هەرێمی كوردستان سەربەخۆ نەبێت دووچار شەڕێكی تر دەبێتەوە، كە ئەمەش دەبێتە ناسەقامگیری واتا پێچەوانەی ئەو بۆچوونەیە كە دەلێت كوردستان سەربەخۆ بێت ئیستقرار لەناوچەكە نامێنێت، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر سەربەخۆ نەبێت ناوچەكە سەقامگیر نابێت”.