پاش دژایەتی ئێران بۆ ریفراندۆم كەمپینی دژایەتی سەربەخۆی كوردستان لەسلێمانیەوە راگەیاندرا

خواكوڕك 

به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: كورد هه‌موو مافێكی پێدراوه‌ له‌ عێراق به‌ پێی ده‌ستور ناكرێت له‌ ئێستاشدا دژایه‌تی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی عێراق بكات، به‌ مه‌به‌ستی جیابوونه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆی.

قاسمی له‌ گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ روو” پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی بابه‌تێكی نوێ نیه‌، به‌ڵام ناكرێت كورد به‌و بیانوه‌ یه‌كێتی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق بخاته‌ ژێر پرسیار،چونكه‌ كورد به‌شیكی گرنگه‌ له‌ عێراق و ده‌بێت هه‌روابمێنێته‌وه‌، ئێمه‌ش وه‌كو كۆماری ئیسلامی ئێران دژی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی خاكی عێراقین، دژی هه‌ر دابه‌شكردن و جیابوونه‌وه‌یه‌كین، ئه‌م پرسه‌ش ئاوا به‌ئاسانی جێ به‌جێ ناكرێت”.

هەر پاش ئەو لێدوانە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەحمەد میرە سەرنووسەری گۆڤارێكی گوماناوی، لەو تارێكی دا كەمپینی نا بۆ ریفراندۆمی رایگەیاندوو، لە وتارەكەدا كە بەناوی مۆدێرن و رەد كردنەوەی كۆیلایەتی پێناسەی لێدوانەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ خەڵك دەكات و دەلێت لە ئێستادا پارتیی خەڵكی كوردستانی سەرقاڵكردووە بەیارییەكی ئاگرینەوە، ئەم یارییە نە ڕاستەو نە گرنگەو نە بەرژەوەندیی خەڵكیشی تێدایە، ئەویش یاریی ڕیفراندۆمە هەروەها دەلێت بۆیە پێشنیاردەكەم؛ دەنگی نەخێر بۆ ڕەتكردنەوەی یاریی ڕیفۆاندۆم ڕوونترو بوێرانەتر بێت، هەم لەناو خەڵك‌و میدیاو هەم لەناو حیزبە سیاسییەكاندا، وەك چۆن پشتیوانیكردن لەم یارییە مەترسیدارە ئاشكرایەو چەتەكانی پشتی بێ ترس‌و بوێرانە بانگەشەی بۆ دەكەن. پێویستە ئاراستەكەی تریش بەهەمان پێوانە كار لەسەر ڕەتكردنەوەی بكات، بێ ئەوەی بترسێت لە تۆمەتی خیانەت‌و نیشتیمانفرۆشیی، چونكە لە بنەڕەتدا ڕەتكردنەوەی ئەم یارییە، كارێكی یاسایی‌و ئەخلاقیی‌و نیشتیمانییە”.

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەزاری قاسم ئەمە بەدژایەتی یەكپارچەی خاكی عێراق پێناسە دەكات، دەلێت نابێ سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكی عێراق دژایه‌تی بكرێت”.

Back to top button