پارێزگاری سلێمانی وازی له‌ پۆسته‌كه‌ی هێنا و هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا كرد

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری ناوخۆی پارێزگای سلیمانی.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا (سەردار قادر) له‌ پارێزگای سلێمانی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاند و گوتی” دەست لەكاركێشانەوەی من بۆ ئەوەیه‌ كە نه‌متوانیوه‌ وەك ئیدارەی پارێزگای سلێمانی چەندین كار و داواكاری ھاووڵاتیان جێبەجێ بكه‌م.

سەردار قادر گوتیشی “كە داھاتی ناوخۆ بە دروستی كەمینەیەكی لای من بێت و خەرجكردنی لای من نەبێت، كە نەتوانم شوێنی خوێندكاران چاك بكەین و شایستە داراییەكان بۆ مامۆستایان پەیدا بكەم، كە بەڵێندراوە لە دوای خۆپێشاندانەكان و شەقام و كارەبا چاك بكەین و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە چارەسەر بكەین، من بۆ مێژووی سیاسی خۆم و بزووتنەوەكەم لەم دەقەیەوە من بڕیارمدا دەست لەكار بكێشمەوە، سبەی پڕۆسەی دەست لەكاركێشانەوەكەم دەگەیەنمە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگا.

Back to top button