هه‌ره‌شه‌كانی توركیا په‌كه‌كه‌ی وا لێ‌كرد ئه‌م كاره‌ی داعش دووباره بكاته‌وه

خواكوڕك
په‌كه‌كه له ترسی هێرشی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له شنگال، تونێل و خه‌نده‌ق لێده‌ده‌ن له شنگال و باره‌گاكانیان ده‌به‌نه ژێر زه‌مین.
به پێی سه‌رچاوه زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی وه‌ریگرتووه” په‌كه‌كه له شنگال و ده‌ووروبه‌ری له ترسی هێرشی سه‌ربازی توركیا، خه‌ریكی چاڵ هه‌ڵكه‌ندن و خه‌نده‌ق و تۆنێل لێدانه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه به‌ر هێرشی فرۆكه‌كانی توركیا و له ناو نه‌چن.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” كه په‌كه‌كه خۆی تووشی كێشه‌ی زۆر كردووه، یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی ئه‌وه‌یه خۆی تووشی شه‌ڕ كرده‌وه له‌گه‌ڵ توركیا له شنگال و ده‌ووروبه‌ری، ئێستاش خه‌ریكی خۆ خڕكردنه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان پێ نه‌گات چونكه دلنیان توركیا په‌كه‌كه له ناو ده‌بات ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌شارنه‌وه و ڕانه‌كه‌ن،بۆیه هه‌ڵده‌ستن به‌م كاره.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه” ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات مایه‌یی نیگه‌رانی و دڵته‌نگیه ئیداره‌ی شاره‌كه‌یه، پیویسته په‌كه‌كه ئاقڵانه بڕیار بدات و مامه‌ڵه بكات ده‌نا تووشی گرفتی گه‌وره‌تر ده‌بێت.