هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی سەردار قادر ئاشكرا بوو
خواكوڕك
ئەمرۆ سێ شەممە 2ی 5ی 2017 پارێزگاری سلێمانی بە وەكاڵەت سەردار قادر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا دەست لەكار كێشانەوەی خۆی راگەیاندوو، گرفت و ململانێی سیاسی لەناوچەکە ، وایکردووە نەتوانین خزمەتی هاووڵاتیان بکەین، بۆیە بە پێویستی دەزانم دەست لەکار کێشانەوەی خۆم رابگەیێنم، هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە دەسەڵاتی گۆڕینی پۆستەکانم پێنەدراوە، بۆیە کە نەتوانین شایستە داراییەکان بۆ خەڵک دابین بکەین و دەیان خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین، ئیدی مانەوەم لەم شوێنە بێسوودە”.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كەنەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی راگەیاند، هۆكاری دەست لەكار كێشانەوەی سەردار قادر، دوای ئەو هەڵچوونە هاتووە كە ناوبراو ئاشكرا كردووە كە هیچ پارەیەك لەبەردەستی حكومەتی لۆكاڵی سلێمانی نیە بۆ ئەنجامدانی هیچ پرۆژەیەك و دەلێت بەهۆی بەشێكی زۆر كەمی داهاتی سلێمانی دەگەرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی لۆكالی سلێمانی ناوبرا دەستی لەكار كێشاندۆتەوە”.
هەر لە بەیاننامەكەی دا باسی ئەوەشی كردووە كە ناوبراو نەك پارە نیە بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەكانی لە پارێزگای سلێمانی بەڵكو دەسەڵاتی گۆڕانكاری لە پۆستەكانیشی پێنەدراوە، ئەمەش وای لەناو براو كردووە كە مانەوەی خۆی بە بێ سود لە پارێزگای سلێمانی لەقەڵم بدات”.
پێشتر سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی زیاد کاکە رەزا بەمیداكانی راگەیاندبوو، كە پێیوایە سەردار قادر بەهۆی ئەو هۆکارانەوە بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەی نەداوە، بەڵکو بەهۆی ململانێی ناوخۆیی بزووتنەوەکەیەوە دەستی لەکار کێشاوەتەوە.