حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌مریكا هاوكاری داعش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نبار بگرێته‌وه‌

خواكوڕك
حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌مریكا به‌ پلان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات چه‌كدارانی داعش بباته‌ سه‌ر سنوری ئه‌نبار، ئه‌و پارێزگایه‌ كۆنتڕۆڵبكرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن داعش دووباره‌.
(جەواد تەلیباوی) فەرماندەی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی رایگه‌یاندوه‌”چەكدارەكانیان نیگەرانن سەبارەت بە پیلانێكی ئەمریكا بۆ دووبارە گێڕانەوەی داعش بۆ سنووری پارێزگای ئەنبار، ئیستاش زیاتر لە 3000 هەزار چەكداری داعشی لە بیابانەكانی ئەنبار بە پشتیوانی ئەمریكا شەڕ دەكەن.

فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” پارێزگای ئەنبار بەهۆی ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە پڕۆسەی ئازاد كردنیدا دەستیان هەبوو، بە تەواوی ئازاد نەبووەو چەكدارەكانی تێدا ماوە ،بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ پێشتر هۆشداری ئەوەمان دابوو كە دەبێت ناوچە ئازاد كراوەكان بێتە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارەكانی ئێمه‌ وه‌كو حەشدی شەعبی، چونكە ئەم كارە گەرەنتی نەگەڕانەوەی داعشە، لە ئێستادا پیلان هەیە بۆ گەڕانەوەی چەكدارەكانی داعش.

Back to top button