بارزانی: دهمانهوێت به ئاشتی له بهغدا جیاببینهوه كات كاتی سهربهخۆییه
خواكوڕك
لەدیمانەیەكی رۆژنامەوانی دا لەگەڵ رۆژنامەی “لوفیگارۆ”ی فەرەنسی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت” ئێستا كاتی سەربەخۆییە” و دەلێت پەیوەندیەكانمان لەگەڵ بەغدا دا لەسەر چارەسەری كێشەكانی ناوچە كوردستانیەكان هەروەك خۆی ماوەتەوە، جێبەجێ نەكراوەو دەلێت بەغدا پایەندی بەڵێنەكانی خۆی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان نەبووە، هەروەها دەلێت مادەی 140ی دەستووری جێبەجێ نەكراوە، بۆیە دەمانەوێت ریفراندۆم ئەنجام بدەین، بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەو ناوچانە”.
هەر لەبارەی جودا بوونەوە لە بەغدا و سەربەخۆی كوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت ئێمە دەمانەوێت بەشێوەیەكی ئاشتیانە سەربەخۆی كوردستان رابگەێنن، لەگەڵ بەغدا دا بەئاشتیان جودا بینەوە، دەلێت هیواش دەخوازم سەرۆكی نوێی فەرەنسا، پشگیری لە سەربەخۆی كوردستان بكات، هەروەها بارزانی لەبارەی پەیوەندیەكانی پاریس و هەولێریش گوتی:هیوادارم پشتگیری فهرهنسا بۆ كێشهی كورد بهردهوام بێت، داواش له سهرۆكی داهاتووی فهرهنسا دهكهم، ئهگهر كوردستان سهربهخۆیی خۆی راگهیاند، پشتگیری بكات، یان لانی كهم، دژایهتی پرۆسهكه نهكات”.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە سەربەخۆیی کوردستان کێشە بۆ دراوسێکان دروست ناکات ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: “نزیکەی 100 ساڵە بۆ ئەوەی یەکێتیی عێراق بپارێزین، کار کراوە، بەڵام چیمان دەستکەوتووە؟ 4500 گوندمان سووتاوە و بە چەکی کیمیاوی ھێرشمان کراوەتە سەر و تەنیا بارزانییەکان 10 ھەزار قوربانییان داوە.”سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە کە ھەرێمی کوردستان دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دراوسێکانیدا ھەبێت و بە دووری زانی سەربەخۆیی کوردستان کێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست بکات، بەڵکو: “سەربەخۆیی کوردستان ھاوکار دەبێت بۆ ئەو کێشانەی کە دراوسێکان ھەیانە.”
لە بارەی شەڕی داعش، جەختی لەوە کردەوە کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکەوتنی زۆر گەورەی بە دەست ھێناوە و ئاماژەی بەوە کرد: “داعش بە تەواوی لە عێراق کۆتایی نایەت و ئەگەر دۆخەکە ھەروەک پێشوو بێت، داعش بە ناوی دیکە دەردەکەوێت، تاوەکوو فکری توندڕەوی لە ناوچەکە دەرنەکرێت، بارزانی، لەبارەی شاری کەرکووکیشەوە دەلێت”ئەو دەڤەرانەی پێشمەگەی لێ جێگیر کراوە، بە تەواوی ھەرێمی کوردستانە، پێشمەرگە خاکی کەسی داگیر نەکردووە، کەرکووک، لە رووی مێژوویی و جوگرافییەوە گومانی تێدانییە کە شارێکی کوردستانە، لەگەڵ ئەوەش ناڵێین کەرکووک تەنیا شارێکی کوردییە، بەڵکو خەڵکی کریستیان، عەرەب، تورکمان و کوردیشی تێدایە، ھیچ مەبەستێکمان نییە کە تەنیا نەتەوەیەک سەردەست بکەین، بۆیە دەمانەوێ لەو شارە ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، تاکو ھەموو لایەک بەو ئەنجامە ڕازی ببن، بەڵام ئەگەر بێت و ھەندێک لایەنی سیاسی و سەربازی، بیانەوێت فشار بۆ ھاووڵاتیانمان بێنن، ئێمە ھاووڵاتیانی خۆمان دەپارێزین.”
لەكۆتایشدا سەرۆك بارزانی بە پێویستیشی زانی کە دوای دەرکردنی داعش لە مووسڵ، ھاوپەیمانان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، لە عێراق و کوردستان بۆ ماوەیەک بمێنێتەوە.