ترامپ هەڕەشە دەکات

خواكوڕك
لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز جارێکی تر دۆناڵد ترەمپ هۆشیاری دایە هەریەک لە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریاو کیم جۆنغ ئون سەرۆکی کۆریای باکور و ڕایگەیاند پێویستە ئەوە دەرک بکەن ئۆباما کۆتایی هاتوەو ئێستا ترەمپ سەرۆکە”.
لە دیدارەکە ترەمپ ئاماژەی دا بەوەی دەستەوەستان نابێ بەرامبەر پێشێلکاریەکانی ئەو دوو وڵاتەو هەرکات پێویست بکات بە هێز ناچاریان دەکەین بەرپرسیارانە ڕەفتار بکەن”.
لە وەڵامی چۆنیەتی بەکارهێنانی هێز دژی کۆریاو سوریا ترەمپ وتی”من نامەوێت زۆر قسە لەو بابەتە بکەم چونکە بڕوام وایە هەرکات ویستم هێز بەکاربهێنم پێویستم بە قسە نیەو بێ دودڵی ئاگادرکردنەوەی پێشوەختە ئەوکارە دەکەم”.

س:عربی 21

Back to top button