ترەمپ و پۆتین باسی چیان كرد

خواكوڕك 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیا رۆژی سێشەممە، 2ی 4ی 2017 پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، لە پەیوەندیەكەدا باسی هەڵومەرجی ئێستای سوریایان كرد”.

ئاژانسەكانی رووسیا بڵاویان كردەوە كە رۆژی سێشەممە هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و رووسیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە، لە پەیوەندیەكەدا باسی بارو دۆخی سوریایان كردووە لە پەیوەندیەكەدا، گفتوگۆیان دەربارەی دۆخی پەیوەندییەکانی هەردو وڵات و چۆنیەتی هەماهەنگی دژایەتی تیرۆر لە نێوان هەردو وڵاتدا کردوە بە تایبەت لە سوریادا، هەروەها  لەسەر ئەو ریککەتنامەنی نێوان روسیا و ئەمریکاش گفتوگۆیان کردوە کە وەزیری دەرەوەی هەردو وڵات لە پێش چەند رۆژێک دەربارەی هێرشکارییەکانی سوریا و ئارامکردنەوەی ئەو وڵاتە کردویانە بۆ گەیاندنی بە کەنارێکی ئارام”.

پەیوەندیەكەیان بەشێكی تری تایبەت بووە بە بابەتی تاقی كردنەوەی كلاوەی ئەتۆمی كۆریای باكور و هەروەها گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی وەستاندنی و سنوردانانیان كردووە بۆ تاقیكردنەوەكانی چەكی ئەتۆم لەلایان كۆریای باكور، سەرۆکانی ئەمریکا و ڕوسیا بڕیاری ئەوەشیان داوە کە هەردو وڵات ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە دیپلۆماسیەتەکانی نێوانیان”.

 

Back to top button