له‌ خواكوڕكه‌وه‌ پارێزگاری نوێی سلێمانی بناسه‌

خواكوڕك

پاش ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی پارێزگای سلێمانی له‌ ئێستادا مشتومڕی ئه‌وه‌ درووست بووه‌ له‌ نێوان گۆڕان و یه‌كێتی ئاخۆ كێ ده‌بێت به‌ پارێزگاری سلێمانی، له‌ وه‌ڵامدا بریكار وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت له‌ كاتی گه‌یشتنی داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر ئێمه‌ بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین.

بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ( جه‌لال شێخ كه‌ریم)  رایگه‌یاندوه‌” هەركاتێك دەستلەكاركێشانەوەی سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی-مان بەدەستگەیشت، وەڵام دەدەینەوە، بۆیه‌ بەپێی رێنمایی، جێگری پارێزگاری سلێمانی كاروبارەكانی پارێزگا بەڕێوەدەبات، هه‌روه‌ها پڕكردنەوەی پۆستی پارێزگار مەسەلەیەكی سیاسییەو لەنێوان یەكێتی و گۆڕاندایە، تا رێككەوتن لەسەر ئەو كاندیدە دەكرێت دەبێت ئۆتۆماتیكی (عومەر قەڵادزێی) كاروبارەكان راپەڕێنێت.

Back to top button