مه‌لا عه‌لی بۆ ده‌ستگیركرا ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جار ده‌ستگیرده‌كرێت

خواكوڕك

شه‌وی ڕابردوو له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ (مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك) ده‌ستگیركرا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردبوو.

دوێنێ شه‌و 2/5/2017 له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك) ده‌ستگیركرا و ره‌وانه‌ی گرتوخانه‌ی پارێزگای دهۆك كرا.

مه‌لا عه‌لی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی رایگه‌یاندوه‌” تا ئێستا 65 جار به‌هۆی سكاڵای یاسایی له‌ سه‌ری له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیه‌وه‌ چوه‌ته‌ به‌رده‌م دادگا و تا ئێستاش روون نه‌بووته‌وه‌ هۆكاری ئه‌م هه‌موو ده‌ستگیركردنه‌ چیه‌ له‌ كاتێكدا، تا ئێستا به‌ سه‌دان كه‌س چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتوه‌ لای ناوبراو.

 

Back to top button