وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ناونیشانی وتاری هه‌ینی داهاتوو دیاریكرد

خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی بڕیاردرا كه ناونیشان بۆ رۆژانی هه‌ینی دابنرێت و سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی پێوه‌ی پابه‌ند بن، ئه‌مه بۆ هه‌فته‌ی دووه‌مه له‌سه‌ر یه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ناونیشان بۆ ووتاره‌كان داده‌نێت.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێكیدا سێ ناونیشانی بۆ ووتاری هەینی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاشكرا كردوه كه بریتین له (گەورەیی مانگی شەعبان و شەوی بەرات، گەورەیی سپاردە لە ئیسلام، مەترسییەكانی بێ ئاگایی و خۆپاراستن لێی).
جێگەی باسكردنە ماوەیەكە وەزارەتی ئەوقاف لەڕێگەی لێژنەیەكەوە ناونیشانی ووتاری هەینی بۆ مامۆستای مزگەوتەكان دیاریدەكات و دەبێت مامۆستایانی مزگەوتەكانیش پێیەوە پابەند بن.