له شاری ههولێر كهسایهتیهكی دیاری عێراق كۆچی دوایی كرد
خواكوڕك
ئهمڕۆ له شاری ههولێر سیاستهمهدار و كهسایهتی دیاری عێراقی (عهدنان دلێمی) له تهمهنی 85 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
(عەدنان دلێمی) كەسایەتی دیاری سیاسی عێراقی و سوونەكان و لەساڵی (1932) لەپارێزگای ئەنبار لەدایك بووەو ماوەیەكی زۆر سەرقاڵی كاری سیاسی بووە، دلێمی لەساڵی (1965) بڕوانامەی ماستەری لەئەدەبی عەرەبی لەكۆلێژی ئادابی زانكۆی قاهیرە بەدەستهێناوەو دواتر بڕوانامەی دكتۆرای لەهەمان بابەتی زمانی عەرەبی لەساڵی (1969) بەدەستهێناوە.
لەسەرەتای تەمەنی لاوێتییەوە دلێمی پەیوەندی كردووە بەڕیزەكانی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمینی عێراقی و ماوەیەك لەگەڵ (شێخ موحەمەد مەحمود سەواف) و (شێخ ئەمجەد زەهاوی) كاری كردووە.
هەروەها ماوەیەك لە كۆلێژی شەریعەی شاری مەككە وەك مامۆستا كاری كردووەو لەساڵی (1994) ڕووی كردۆتە ئەردەن و لەزانكۆی زەرقای ئەهلی وەك مامۆستا كاری كردووە.
دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لەساڵی (2003) گەڕایەوە عێراق و دەستی بەكاری سیاسی كردۆتەوەو بۆتە پەرلەمانتارو دواتریش بەرەی تەوافوقی عێراقی دامەزراندووەو لەپرۆسەی هەڵبژاردنەكان توانیویانە (44) كورسی بەدەستبهێنن و دواتریش پۆستی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوونەكانی وەرگرت.
ئەمڕۆش ناوبراو لەگەڕەكی ئەندازیاران لەشاری هەولێرو لەتەمەنی (85) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.