په‌كه‌كه‌ باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی قه‌ڵاچۆكرد و سه‌رجه‌میان داخران

خواكوڕك

چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌ی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌ شاری قامیشلۆ باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد (ئه‌نه‌كه‌سه‌) له‌ رۆژئاوای كوردستان داده‌خه‌ن و سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیش ده‌فڕێنن.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) رۆژی سێ شه‌ممه‌ 2/5/2017 له‌ شاری قامیشلۆ له‌ رۆژئاوای كوردستان، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌نه‌كه‌سه‌یان له‌ قامیشلۆ داخست و له‌ هه‌مان رۆژیشدا باره‌گایه‌كی تری ئه‌نه‌كه‌سه‌ داخراوه‌ له‌ شارۆچكه‌ی چلئاغا و سێ ئه‌ندامی ئه‌نه‌كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد و ئێستا بێ سه‌ر و شوێنن.

به‌ داخستنی ئه‌م دووباره‌گایه‌ ئێستا سه‌رجه‌م باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ داخراون هیچ باره‌گایه‌كیان نیه‌ كراوه‌ بێت، په‌كه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌ ئیهانه‌ كردن و رفاندن و ده‌ربه‌ده‌ر كردنی خه‌ڵك و ئه‌ندام و لاینگرانی ئه‌نه‌كه‌س و پاره‌ته‌ كوردییه‌كانی تری جگه‌ له‌ په‌كه‌كه‌.

Back to top button