موفاجەئەكەی یەكێتی بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
سەعد ئەحمەد پیرە لە بەرنامەیەكی دا رایگەیاند كە یەكێتی بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان موفاجەئەیەكی هەیە، دەلێت بۆ ئەوەی هەموو لایانەكان رێكبكەون لەسەر چۆنیەتی چارەسەر كردنی كێشەكانی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی پرۆژەیەكی پێیەو دەیخاتە بەردەمی هەموو لایانەكان، هەر لەسەر ئەو پرسەش بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان باس لە پرۆژەیەكی یەكێتی دەكات بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، دەلێت سەركردایەتی یەكێتی پێشنیاری نوێی بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان پێیە، دەیەوێت بیخاتە بەردەم سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەكێتی”.
پێشتر دەنگۆی كێشە لەنێوان قادری حاجی عەلی و یوسف محەمەد بڵاو بویەوە، كە ناوبراو بە سەرۆكی لەكار دوورخراوەی پەرلەمانی گوتبوو كە تۆ هۆكاری كۆی كێشەكانی لەنێوان گۆڕان و پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوای لێكردبوو كە دەست لەكاربكێشێتەوە،
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی پێشنیارێكی بۆ پارتی كردووە كە سەرۆكی پەرلەمان بدرێتەوە بە گۆڕان بەو مەرجەی گۆڕان كەسێكی بەئەزموون لەناو فراكسیۆنەكەی پێشنیار بكات بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان، یوسف محەمەد كە هۆكاری كێشەكانی نێوان لایانە سیاسیەكان و لەكار خستنی پەرلەمانی كوردستان بوو، لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشنیاری یەكێتی بۆ گۆڕان ئاشكرا دەكات و دەلێت وابریارە یەكێتی لە سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕاندا پێشنیارێك بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان بخاتە بەردەم گۆڕان و سەرچاوەكە بەشێك لە پێشنیارەكە ئاشكرا دەكات كە خۆی لەوە دەبینێتەوە، كە بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان جەلسەی یەكەمی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، بە تەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتی بكات و پاشان دەستلەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد و كەسێكی تر بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بەیەكەوە جێبەجێ بكرێـت”.