لەكاتی رفاندنی كچێكی 14 ساڵی لەشنگال ئاسایشی شنگال سێ چەكداری پەكەكە دەستگیر دەكات

خواكوڕك 

لەكاتی رفاند كچێكی 14 ساڵی لە سنوری شنگال لەلایان چەكدارەكانی پەكەكە لەو ناوچەیە، هێزەكانی ئاسایشی شنگالی سەر بەحكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو چەكدارانە دەستگیر دەكەن و كچەكەش رادەستی باوكی و خانەوادەكەی دەكەنەوە”.

كچێك بەناوی ئاسیا یوسف خدر شەمۆ كە خەڵكی گوندی تەڵ عوزێرە، تەمەنی 14 ساڵە و لە كەمپی سەردەشت نیشتەجێیە، لەلایان هێزەكانی پەكەكە دەرفێنرێت، ئەمەش كاردانەوەی تووندی خانەوادەكەی بەدوای خۆی دادێنێت، باوكی كچەكە، لەئاسایشی شنگال سكاڵا لەدژی پەكەكە تۆمار دەكات”.

پاش ئەوەی كە باوكی كچەكە لەلایان ئاسایشەوە سكاڵا تۆمار دەكات، چەكدارەكانی پەكەكە بانگێشتی باوكی دەكەن، هەرەشەی لێدەكەن، لەوكاتەدا باوكی كچەكە و چەند سێ چەكداری پەكەكە و كچەكە دەگوازنەوە ناوچەیەكی تر بەڵام لەئەنجامی گواستنەوەی كچەكە و باوكی لەلایان ئاسایشی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شنگال سێ چەكدارەكە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەكە دەستگیر دەكرێن، كە باوكی كچەكەش كچەكەی رادەستی ئاسایشی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات”.

ئەمە چەندەمین جارە كچ و كورانی خوار 18 ساڵی لەلایان هێزە چەكدارەكانی پەكەكە لەخانەوادەكەی دادەبرێنرێت و دوایی دەرفێنرێت و رەوانەی قەندیل دەكرێت سەرچاوەیەكیش لە شنگال دەلێت بۆ ماوەی 5 مانگ لە شنگال دادەنرێت و پاشان رەوانەی ناو راهێنانە سەربازیەكان دەكرێت، لەوێشەوە بۆ ناو هێزەكانی پەكەكە لەشنگال و رۆژئاوای كوردستان دەگوازرێنەوە”.

Back to top button