پرسی ڕیفڕاندوم و بیری شوفینی
سە لاح بەیتولا ئاکرەیی
گەلی کوردستان بە گوێرەی هەمو پێوەرە نێوده وڵەتییەکان مافی ڕەوەی خویەتی ڕاپرسی سەرتاسەری ئەنجام بدات بو هەر مەسەلیێکی چارەنوساز چا چ سیاسی بێت یان دەستوری ویاسایی وە باشوری کوردستانیش کە خوشبەختانە ئەمڕو بەرەو ئەم پڕوسە نیشتیمانیە چارەنوسازە هەنگاو دەنێت ئەرکی سەرشانی هەر کوردو کوردستانییەکی دڵسوزە هاوکار بێت لە پێناو سەرکەوتنی پڕوسەیێکی هەستیاری لەم چەشنە کە پەیوەندی بە چارەنوسی هەموو کوردو کوردستانییکەەوە هەیە و بو یێکەمین جاریشە دوای سەد ساڵ دەرباز بوون بە سەر سایکس بیکۆی شومدا دەرفەتێکی ئەوها زێڕین و لە بار بۆ گەلە ستەمدیدەکەمان دە ڕەخسێت کە واتە دیاریکردنی چارەنوس ێیڕادەیێکی سیاسی بە هێزی دەوێت تاکو ڕەنگ بداتەوەلە سەر پڕوسەکە بە شێوەیێکی ئەرێنی و بڕیاری گەلەکەمان لە سەر ئەم ئامانجە پیروزە مسوگەر ببێت.
شایانی گۆتنە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە درێژایی مێژوی سیاسیمان بە ئامانج گیراوە لە لایەن دوژمنانی کوردو کوردستان و پەلامارەکانیان سەدان ساڵە بەردەوامی هەیە هەتا ئەمڕۆ، وەڵامی بە هێزی ێێمە بو هەمو نەیارانی سەربەخویی کوردستان خوی لە ێیڕادەیێکی یەکگرتوودا دە بینێتەوە لە لایەن کوردستانیەکانەوە بە گشتی و زاڵبۆنمان بە سەر ئەجندای سیاسی نەیاران لە دەرەوەو ناوەوە زامن دەکات .
ئەمڕو لەم لا وئەولا گوێبیستی لێدوانی شوفینیانە دەبین لە لایەن دەوڵەتانی هەرێمی و هاوپەیمانەکانیان کە گوایە کورد وکوردستانییەکان تەبا نین و ئەمە تەنها پڕوژەی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانیە منیش لێرەوە پێییان دەڵێم ئەمە پڕۆژەیێکی نیشتیمانی پیروزە و پەیوەستە بە هەر کوردو کوردستاییەکی دڵسوزو نیشتیمان پەروەرەوە و پارتی وبارزانی خویان بە خاوەنی زانیوە و دەزانن و سەد ساڵە لە پێناوی دا خەبات و قوڕبانی بو دەدەن بویە ئەم شانازیە زیاتر لە هەرلایەنێکی تر بەر پارتی و بارزانی کەوتووە و دەکەوێت و هەر ئەمەشە بوتە هوکار کە پێش هەر لاینەێکی دیکە پارتی و بارزانی بە ئامانج بگیرێن .
زور بە داخێکی گرانەوە کە چەند کەسێکی نابەرپرسیار لەم ئان و ساتە هەستیارەدا سەردانی ئەوڕوپا دەکەن و بە ڕاشکاوانە دوژمنایەتی ئامانجی پیروزی گەلەکەیان دەکەن و ڕادەگیێنن کە ئەمە پڕۆژەی پارتی و بارزانیە و پەیوەندی بە گەلی کوردستانەوە نیە ئەمە بێجگە لە خزمەت کردن بە ئەجندای دوژمنانی گەلەکەمان هیچ واتایێکی تر هەڵناکرێت کە کەسانێک بەم شێوەیە بەرگری لە بیری شوفینیزم دەکەن و کەوتونەتە ناو بەرەی دژ بە چارەنوسی ئەم گەلە خێر لە خو نەدیوە .
بەڵام لە کۆتایی دا کاروانی سەربەخویی خوازان هەر دەگاتە ئامانجی خوی و ئەوەی دەشمێنێتەوە بو ناحەزانی ناوخوو دەرەوە تەنها و تەنها شەرمەزارییە و گەل و مێژووش هەرگیز بەزەیی بە م جورە لایەن و کەسانە ناهێتەوە .