بیرەوەریەكانی تاڵەبانیش بۆتە كاڵای سیاسی بۆ شكاندنی یەكتر
خواكوڕك
پاش ئەوەی سەڵاح رەشید سەركردەی تۆڕاوی گۆڕان و پێشووتری یەكێتی زنجیرە كتێبێكی بڵاو كردەوە، لەژێر ناونیشانی دیداری تەمەن، كە تێیدا بیرەەریەكانی مام جەلال دەگێرێتەوە، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی هێنا سەر خەت لە رۆژنامەی چاو‌دێر دەپرسێت،ئایا، سه‌ڵاح ره‌شید، نامه‌ی (مام جه‌لال)ی پێیه، كه ده‌سه‌ڵاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی پێدابێ؟ ئه‌ی بۆچی هه‌تا (مام) ته‌ندروستی باش بوو، نه‌یتوانی كتێبه‌كه بڵاوبكاته‌وه؟.
لەكتێبەكەدا كە لەبەشێكی باسی ئاڵای شۆرەش و پەیوەندی مەلا بەختیار و ئارام دەكات، مەلا بەختیاری نیگەران كردووە كە تێیدا واتەیەكی مام جەلالی هێناوەتەوە، لەبارەی پەیوەندەكانی ” مەلا بەختیار و سالار كە تاڵەبانی گوتوویەتی، ئەوان فریان بەسەر رەوشت و بیروباوەری ئارامەوە نەیووە، لەسەر ئەم دێرە ماڵپەڕی چاودێری سەر بە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە وتارێكدا لە ژێرناوی “سەڵاح رەشید قەتماغەی برینەكانی بە كتێبی مام جەلال ھەڵدەداتەوە” چەند پرسیارێك ئاراستەی سەڵاح رەشید دەكات وەك ئامادەكاری كتێبی “دیداری ته‌مه‌ن له‌لاوێتییه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری” دەلێت، ئێمە دەپرسین یەكەم ئایا، سه‌ڵاح ره‌شید، نامه‌ی (مام جه‌لال)ی پێیه، كه ده‌سه‌ڵاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی پێدابێ؟ دووەم ئه‌گه‌ر مام جه‌لال ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌دابێ، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، ئه‌ی ئایه هاوسه‌ر، یان كوڕه‌كانی مام جه‌لال، یان كه‌سێكی راسپێردراوی تر، له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه، هه‌یه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، رازیبوبێ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه؟ پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌ی سه‌لاح، بۆچی كوت‌و مت له‌مكاته‌دا، كتێبه‌كه چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه؟ ئه‌ی بۆچی هه‌تا (مام) ته‌ندروستی باش بوو، نه‌یتوانی كتێبه‌كه بڵاوبكاته‌وه؟ كه‌وابێ.. مام، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بووه، كتێبه‌كه بڵاوبكرێته‌وه، چونكه، (مام) زانیویه‌تی، چاوپێكه‌وتنه‌كه، وه‌كو وه‌سیه‌تنامه وایه، هه‌لومه‌رجیش لای (مام) قه‌ت له‌بار نه‌بووه، كۆمه‌ڵێك راستی هه‌بووه له‌دووتوێی وه‌ڵامه‌كاندا، بڵاوبكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌شه‌ڕی ناوخۆی دوای راپه‌ڕینیش (1994-1998) مام رێگه‌ی نه‌داوه سه‌ڵاح بڵاوی بكاته‌وه، چ جای بۆ ئێستا، كه هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیاری ئاڵۆزی سیاسی له‌ئارادایه. هه‌روه‌ها (مام)یش جارێ نه‌خۆشه”.
ماڵپەرەكەی مەلا بەختیار دەشنووسێت، سه‌ڵاح، به‌م بڕیاره‌ی كه له‌مكاته‌دا كتێبه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌مانه‌تپارێز نه‌بوو. به‌ڵكو په‌یمانشكێنیش بوو. ته‌نانه‌ت ویژدانی (مام)یشی ئازارداوه، به‌تایبه‌تی كه (مام جه‌لال) خۆی پێیراگه‌یاندووه (كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی نیه)،لە كۆتایی وتارەكەدا ھاتووە: “مێژووی جیابونه‌وه‌كان به‌گشتی، هی (ئاڵای شۆڕش)یش، به‌سه‌رهاتی كراوه‌ن و له بابه‌تی كتێبێك و چاوپێكه‌وتنه‌كان، كۆتایی راستیه‌كان نین. له‌ناو ئه‌و جیابونه‌وانه‌دا.. رووداوی زۆری مه‌ترسیدارو باش و تاوانیش ئه‌نجامدراوون. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، هه‌موولایه‌ك ده‌رسیان لێوه‌رگرتون. ئه‌وه‌ی ده‌رسی لێوه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وكه‌سانه‌ن، ئێستا خوێ ئه‌كه‌ن به‌برینه‌كاندا ده‌كه‌ن. مه‌رامه‌كانیش له‌مكاتی گه‌رمبوونی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسیه‌كان، ئاشكرایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ی ئاشتبونه‌وه سه‌رنه‌گرێ!! سه‌باره‌ت به‌وه‌ی (مه‌لا به‌ختیارو سالار، فڕیان به‌سه‌ر ره‌وشت و بیروباوه‌ڕی ئارامه‌وه نه‌بوبێ) له‌نێوان ئه‌وكاته‌ی مام ئه‌م وه‌ڵامه‌ی داوه‌ته‌وه، هه‌تا ئێستا، چه‌ندین هه‌لومه‌رج گۆڕاون. ته‌نها ده‌پرسین: كێ هه‌یه له مه‌لا به‌ختیارو له سالار عه‌زیز و هاوڕێكانی شه‌هید ئارام، زیاتر پابه‌ندی به‌ها جوانه‌كانی هاوڕێ شه‌هیده‌كانیان بن”.