ئەگەری پاشەكشەی گۆڕان لە حكومەت و پارێزگای سلێمانی هەیە

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئێوارەی چوارشەممەی ئەمرۆ 3ی 5ی 2017  وابریارە لەسەر كشانەوە و نەكشانەوە لە حكومەتی خۆجێی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بزووتنەوەی گۆڕان لەئاستی سەركردە باڵاكانی كۆببنەوە، بۆ ئەوەی دواین بریاری خۆیان بدەن، سەرچاوەكانی میدیای یەكێتی ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، كە زۆرینەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدان هەم لەحكومەتی خۆجێی و هەم لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێنەوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو میدیایانە، گۆڕان ئێوارەی ئەمرۆ لەسەر كۆمەڵێك پرسی هەستیار كۆدەبێتەوە و واچاوەرێ دەكرێت گۆڕان بریاری یەكڵاكەرەوە بدات و لەسەر پرسی دەستلەكاركێشانەوەی سەردار قادر لە پارێزگای سلێمانی و دواین بریاریش لەو بارەوە بدەن”.

ئەو میدیایانەی یەكێتی ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، كە وابریارە كۆبوونەوەی سەركردە باڵاكانی لەئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، لە مەكۆی سەرۆكی بزووتنەوەی گۆڕان بەرێوە بچێت، هەر لەسەر ئەو پرسەش وابریارە وەڤدێكی گۆڕان سەردانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكات لە سلێمانی و لەسەر دواین پێشهاتەكان بۆچوونی خۆیان بۆ یەكێتی بخەنە روو، وە لەبارەی كشانەوە و نەكشانەوەش لەگەڵ یەكێتی گفتوگۆ بكەن”.

 

هەروەها میدیاكانی یەكێتی ئەوەشیان خستۆتە روو، دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ یەکێتیی، ھەردوو جڤاتی گشتیی و نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوەو بڕیاری کۆتایی لەسەر کشانەوە یان نەکشانەوە لەحکومەتە خۆجێییەکان بەتایبەتیش کە لەسلێمانی پۆستی باڵایان ھەیە دەدەن، زۆربەی بۆچونەکانیش لەگەڵ ئەوەدان کە بڕیاری کشانەوە بدەن و وەزیرەکانیشیان بەفەرمی دەستلەکاربکێشنەوە ئەمەش بە فەرمی لەگەڵ یەكێتی گفتوگۆ دەكەن”.

Back to top button