پارتی و یەكگرتوو: دەستاو دەستی دەسەڵات لە پارێزگای دهۆك دەكەن

خواكوڕك

رێكەوتنی پارتی و یەكگرتوو لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای دهۆك جێبەجێ دەكرێت و چەند پۆستێكی تر دەستاو دەستی پێدەكرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش لە پارێزگای دهۆك دەلێت پۆستێكی پەرێوەبەری گشتی لە پارێزگای دهۆك كە بەپێی رێكەوتن پارتی و یەكگرتوو درایە كاندیدی یەكگرتوو”.

هۆشیار فەریق سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای دهۆك رایدەگەێنێت، لەچوارچێوەی، ڕێككەوتنی نێوان پارتی و یەكگرتووی ئیسلامی چەند پۆستێك لە ئیدارەی خۆجێیی دهۆك بە یەكگرتووی ئیسلامی دراون. دوای ئەوەی ناوی سێ كاندیدی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك پەسەند كران و فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ دەرچوو، پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مین لەپارێزگای دهۆك لە لایەن كاندیدێكی یەكگرتووی ئیسلامییەوە پڕكرایەوە و دەستبەكار بوو.

هەروەها ئەوەشی بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندووە،  جگە لەو بەڕێوەبەرە گشتییە، ڕۆژانی ڕابردوو دوو بەڕێوەبەری دیكەی پارێزگای دهۆك گۆڕانكارییان تێدا كراو بڕیاریشە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاو ئیدارەی پارێزگای دهۆكەوە گۆڕینی پۆستی بەڕێوەبەرەكان بەردەوام بێت.

Back to top button