كچێكی قارەمانی ئێزیدی جگە لەوەی خۆی لەدەست داعش رزگار كردوو بزانە چیتری كردووە

خواكوڕك 

كەناڵی كوردستان 24 لە راپۆرتێكدا باس لە كچێكی قارەمانی هەڵاتووی دەستی داعش دەكات لە موسڵ كە لەماڵی ئەمیرێكی داعش بووە، پاش ئەوەی خۆی رزگار كردووە لەدەستی داعش، چەندین بەڵگەشی كە لەماڵی ئەمیرەكە بووە لەگەڵ خۆی دا هێناوە و رادەستی دەزگا ئەمنیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە”.

لە لێدوانێكی دا حەمدیا فندۆ كچێ هەڵاتووەكەی ژێر دەستی داعش، كە یەكێكە لەو هەزاران كچەی كە لەكارەساتی شنگال كەوتنە دەستی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، بۆ ماوەیەكی درێژ مانەوەی لە ماڵی ئەمیرێكی داعش كە سەرۆكی دیوانی چاندن و زەكات بووە، خۆی لەدەستی داعش رزگار دەكات و وەكو خۆی چیرۆكەكە بۆ كەناڵەكە دەگێرێتەوە، كە به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار له‌ده‌ست ئه‌و ئه‌میره‌ی‌ داعش رزگاری بووه‌ و چه‌ندین نهێنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌ و راده‌ستی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌”.

ئەمە لەكاتێكدایە داعش لەكاتی كارەساتی شنگالدا، 6 هەزار و 400 كەسی رفاند بەڵام لەكۆی ئەو شەش هەزارە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان، لەرێگای سەرچاوەی زانیاریەكان و چەندین عەشیرەت، توانیویەتی،  تا ئێستا ته‌نها 3 هه‌زار كه‌س رزگار بكەن و چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی دیار نییه‌”.

Back to top button