فرۆكەكانی توركیا بە بیانوی بونی پەكەكە سنووری شارەدێی شیلادزێ بۆردوومان دەكەن ..پەكەكە هۆكارە
خواكوڕك
ئەمرۆ پاشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممەی 3ی 5ی 2017 بۆ جارێكی تر فرۆكەكانی توركیا بۆردوومانی سنوری شارەدێی شیلادزێیان سەر بە شارۆچكەی ئامێدی كردوو بەو هۆیەوە چەندان هاوڵاتی سڤیلی خەڵكی هەرێمی كوردستان بوونە قوربانی ئەمە جگە لەوەی زیانی ماڵیشی لە هاوڵاتیانی كورستاندا”.
جارێكی تر بەبیانووی بوونی پەكەكە لە شیلادزێی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی، فرۆكەكانی توركیا بۆردوومانی ئەو سنورەیان كرد وارشین سلێمانی بەرێوەبەری شارەدێی شیلادزێ رایدەگەێنێت، بە گورەی زانیارییەکانی ئێمە جهندان ھاووڵاتی كه بۆ گیای بەھارە چوونەتە گوندەکەیان، بوونەتە قوربانی.”
بەرێوەبەری شارەدێی شیلادزێی سەر بە ئامێدی دەشلێت، “سهعاتێك پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی سێجێی سەر بە شیلادزێی بۆردوومان کردووە، دیاره بەھۆی بوونی چەکدارانی پەکەکەوه بووه و زیانی زۆری ھەبووە، هەروەها گوتیشی”گوندی سێجێ بنکە و بارەگای پهكهكهی لێیە، ههربۆیه قەبارەی زیانەکان نازانرێت، بهڵام تیمەکانی حکوومەت خەریکی لێکۆڵینەوەن، ھێشتا نەگەیشتووینەتە شوێنی رووداوەکە بۆیه ژمارهی دروستی قوربانیانم لا نییه، بەڵام خهڵكی سڤیل بوونهته قوربانی.”