قادر عەزیز : باسی پێشەڵكاری مەكتەبی سیاسی لە پەیرەوی ناوەخۆی یەكێتی دەكات
خواكوڕك
قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كورستان و سەرۆكی پێشووی حزبی ئایندەی كوردستان كە بەبێ كۆنگرە بۆتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باس لە كۆنگرەی یەكێتی دەكات و دەلێت هیچ بیانوێك بۆ بەستنی كۆنگرە نیەو دەلێت بۆ نه‌به‌ستنی كۆنگره به دڵنیاییه‌وه نه‌ك هیچ بیانوویه‌ك نییه، به‌ڵكو پێشێلكارییه‌كی ته‌واوی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبییه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه‌وه، به‌ڵام دیاره به‌ستنی كۆنگره‌ش له‌ناو ئه‌و هه‌موو ناكۆكیانه‌دا و به‌بێ زه‌مینه‌سازی، كارێكی ئاسان نییه”.
قادر عەزیز ئەوەشی بە رۆژنامەی سەر بەدەزگای زانیاری راگەیاندووە”وه‌ڵامی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی بۆ یه‌كێتی كه ئاماده‌نییه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بداته‌وه گۆڕان خۆی له‌خۆیدا ره‌تكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپێكی گرنگی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی یه‌كێتی-یه هەروەها دەشلێت كه له‌نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی-دا گروپێكی فشار دروستبوه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌یان و ده‌ڵێت “جۆره دابه‌شبونێكی تر له‌ناو یه‌كێتیدا سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌ویش له‌سه‌ر پابه‌ندبوون و پابه‌ندنه‌بونه به بڕگه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌وه”.
ئەم قسانەی قادر عەزیز لەكاتێكدایە كە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاندبوو كە نەخشە رێگاكەی یەكێتی بۆ خودی یەكێتیە و نەك بۆ سەپاندن بەسەر لایانەكانی تر و دەلێت دەبێت خەڵكانێك ئەوە بزانن كە نەخشە رێگاكەی یەكێتی بۆ یەكێتیەكان خۆیانە نەك بۆ سەپاندن بەسەر لایانەكانی تر”.