پەکەکە.. مەترسی ئێستاو ئایندە
سامان هەڵەبجەیی
پەکەکە کەلەسەر باوەڕی ماویزم و ستالینیزمەو چەپەکانی تورک ئەو حزبەیان لە ئیستنەبولی پایتەختی تورکیا دامەزراندووە، هەر لەسەرەتای دروست بوونی لە ناوچەی دەرسیمی باکووری کوردستان دەستیان کردووە بە تیرۆرکردنی دانشتوانی ناوچەکەو لایەنگرانی حیزبەکانی تر، بەتایبەتی کوشتنی کەسایەتییە کۆمەڵایەت و فکری و دینیەکان ئەوناوچەیە بۆ ئەوەی لەرێی ئەوان و زەبروزەنگ و تۆقاندن و توندوتیژییەوە خەڵک بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، خۆئەگەر ئەوەشی سەری بۆیان دانەنواندبێ پاکتاویانکردووەو لەناویان بردووە، زۆر جاریش بەخانەوادەوە بە ژن و منداڵ و پیرو گەنجیان قەتل و عامیان کردوون. پەکەکەبەهەمان ئەو ڕەفتارە توند و تیژیانەی کە لە کوردستان دەینواند لە ئەورووپاش دووبارەیکردنەوە، هەربۆیە زۆر بە خێرایی وڵاتانی ئەورووپا و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی، خستیانە ناو لیستی تیرۆرەوە.
پەکەکە جگە لەوەی لەهەموو جیهان لەناو لیستی تیرۆردایە لە بازرگانی کردن لە مەوادی هۆشبەریش تۆمەتبارەو بە خێرایی دەستی تێکەڵی ئەو بازرگانیە کردووە، ئێستا پەکەکە بەشێکی کارایە لەچاندن و بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر، لەڕێگەی ئەڤغانستان و پاکستان و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە دەستی هەیە لەبازرگانی کردن لەمادەی هۆشبەروەو بەڕێگەی ئێرانەوەو بەکوردستان کاروانی ئەو بازرگانیە دەبات بۆ ناو تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەورووپا. پەکەکە دەستی لە تاوانبارترین شێوازی بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا هەیە کە هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات. ئەوە پێکهاتەی پەکەکەیە.
بە گشتی پەکەکە وەکو حزبێکی سەربازی چەکداریش ئایدیۆلۆژیای خۆی لە رێی چەک و زەبروزەنگ بڵاودەکاتەوە، بۆئەوەش سودی زۆریان لەتەجرەبەی رێکخراوە مافیایەکانی وەکو خۆیان لە ئەمەریکای لاتین وەرگرتووە، هەر ئەو رەفتارانەشە کە ئێستا بەکاری دهێنن لە کاری مافیایی و خۆ سەپاندندا، هەر لەکوشتن و زەبروزەنگدا تا دەگاتە کردەی تیرۆرکاری و ڕفاندن و ڕاوەدوونانی نەیارانیان کۆپی رەفتاری باندە مافیاییەکانی ئەمەریکای لاتینن.
پەکەکە ئەگەرچی لە سەرەتای دروست بوونیەوە بە دروشمی سەربەخۆیی بۆ کوردستان هاتنە مەیدان و دەیانگوت ئێمە هەموو سنورەکانی کوردستان دەبەزێنین و کوردستان دەکەین بە یەک پارچە، بەڵام پەکەکە وەک حزبێکی مافیایی بە هیچ شێوەیەک کوردایەتی ناکات و پێویستی بە ڕزگارکردنی کوردستانیش نیە، لەدوای کۆتاییەکانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووش ئەو دروشمەیان گۆری و وازیان لە سەربەخۆیی کوردستان هێنا، لە ئێستاشدا بە پێی روانگای پەکەکە کوردایەتی کارێکی پاشکەوتووانەیە، چونکە کوردایەتی بریتییە لە ناسیۆنالیزم، ناسیۆنالیزمیش کۆن بووە، ئەوەی کەوا گرنگە دۆستایەتی نێوان گەلانە و باسیشی ناکەن ئەم دۆستایەتی نێوان گەلانە چۆن دروست دەبێت، ئەو بیرو باوەڕەی پەکەکەش لە راستیدا گەورەترین خزمەتە پێشکەشی دەوڵەتانی داگیرکەرەکانی کوردستانی دەکات، چونکە پەکەکە نەوەک هەر دەوڵەتی کوردستانی نایەوێ بەڵکو لە دژشی وەستاوە. هەروەک (موستهفا قهرهسو) ئەندامی کۆما چفاکێن کوردستانێ کجەکە دهڵێ: “ئێمه بۆ كوردایهتی تێناكۆشین، كوردایهتی ناكهین و بۆ دهوڵهتی كوردی تێناكۆشین و ڕێگهش نادهین نه كهس كوردایهتی بكات نه كهسیش باسی دهوڵهتی كوردستان بكات، ڕێگهش نادهین ئهو سنورانهی دروستكراون لهنێوان ئهو دهوڵهتانهدا تێكبچێ”.
پهكهكه لەهەر چوارپارچەی کوردستان جگە لەحیزبێکی كێشه نانهوهی سەربازی و سیاسی و كۆمهلایهتی بۆ میللهتی كورد شتێکی ترنیەو لهناو ههرێمی كوردستانیش پهكهكه کێشە دروست دەکات، دەشگەڕێ هەر حیزبێك كه دژی ڕێبازی بارزانی و پارتی بێت پەیوەندی پێوە دەکات، ئامادهیه لهسهر ههر شتێك لهگهڵیدا ڕێبككهوێت، بهو شهرتەی دژی پارتی و بارزانی بێت. ئەوەتا لهگهڵ ئێران فراوانترین ههماههنگی ئهمنی وسەربازی و پڕو پاگهندهیی دژی هەرێمی کوردستان دروست کردووەو له ناوچەی سلێمانیش لهگهڵ بهشێکی یهكێتی و گۆڕان و كۆمهڵی ئیسلامی بەرەی هاوبەشی هەیە، بەکورتی پهكهكه چ وەک حیزب، چ وەک فكر، چ وەک سیاسهت، خهتهرێكی گهورهیه لهسهر وبوونی میللهتی كورد، دهبێت هەموو میللەتی کورد لەو خەتەرە ئاگادارو هۆشیار بکرێتەوە بۆ دوورخستنەوەو نەهێڵانی.