راوێژكاری سیاسی بارزانی هەموو لایانەكان نوێنەریان بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم ناردووە

خواكوڕك 

راوێژكاری سیاسی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان د. محەمەد حاجی داوا لە هەموو لایانەكان كراوە كە نوێنەریان بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم دیاری بكەن، تەنها گۆڕان ئامادە دیاری كردنی نوێنەری نیە، دەلێت حزبەكانی تر زۆرینەیان لەگەڵ دیاری كردنی نوێنەردان بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم”.

هەروەها راوێژكاری سیاسی بارزانی ئەوەشی بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان داوای لە ھەموو لایەنەکان کردووە، نوێنەری خۆیان بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم دیاری بکەن، زۆرینەی لایەنەکانیش نوێنەری خۆیان دیاری کردووە و ئامادەن نوێنەر دیاری بکەن، تەنیا بزووتنەوەی گۆڕان نەبێت، کە تا ئێستا ئامادە نییە، بۆیە ڕەنگە تا حەفتەیەکی دیکە ھەموو لایەنەکان نوێنەری خۆیان دیاری بکەن.”

هەروەها د. محەمەد حاجی رۆژی ریفراندۆمی دیاری دەكات و دەلێت “بڕیارە ئەمساڵ ڕیفراندۆم بکرێت و بەپێی پێشبینیی منیش ڕەنگە لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا ڕیفراندۆمەکە بکرێت.”

سەبارەی بە بەرەو پێشووە چوونی ئەو پرسە د. محەمەد حاجی دەلێت، باسکردنی ڕیفراندۆم بە شێوەیەکی گەرموگوڕ لەلایەن جەماوەرەوە، نیشانەی ئەوەیە کە جەماوەر بۆ ڕیفراندۆم ئامادەیە و لە ھەندێک شوێن کەمپینیشی بۆ دروست کراوە و تەنیا ئەوە دەمێنێت، کە کۆمیسیۆن ڕاسپێردرێت و لە ماوەیەکی کەمدا ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو مەبەستە تەواو دەکات.”

Back to top button