نێچیرڤان بارزانی مزگێنی خۆشەكەی راگەیاند
خواكوڕك
لەمیانی گوتارێكی دا لە ڕۆژی یهكشهممه 30-4-2017 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لە كاتی كردنەوەی ، پڕۆژهی هۆتێلی ئهرجان له شاری ههولێر، رایگەیاند، ئێستا كاتی قۆناغی دوای داعشه و پرۆژه و وهبهرهێنان به تهواوهتی دهستپێدهكاتهوه”.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیارنی كوردستان رایگەیاندبوو دۆخی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێكی شۆكی گەورەی تێدا روویدا كە بووە هۆی وەستاندنی پێشكەوتنی كوردستان و پاشەكشە كردن لە پرۆژەكان، ئەم شۆكانەی نێچیرڤان بارزانی دیاری كردبوو بریتی بوون لە ( شۆكی شەڕی داعش و شۆكی دابەزینی نرخی نەوت و شۆكی برینی مووچە و بودجە لەلایان حكومەتی عێراق و شۆكی ئاوارەكانی ناوەراستی عێراق و سوریا بۆ هەرێمی كوردستان”.
پاش ئەوەی نرخی نەوت لەجیهاندا بەرز بۆوە بۆ ئاستی 50 تا 54 دۆلار دۆخی دارای هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی نوێ هەنگاوی ناو، لەئێستاشدا بەرپرسانی ئیداری و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتاران باس لە گۆڕانكاری لەدۆخی دارای هەرێمی كوردستن دەكەن و رایدەگەێنن پاش كۆتایی سیستەمی بایۆمەتری مووچە، ئەگەری گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچە هەیە”.