راوێژكاری سیاسی بارزانی: تەنها گۆڕان نوێنەری خۆی دیاری نەكرادووە بۆ كۆمیتەی گشتپرسی

خواكوڕك
دوای ئەوەی شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی سەردانی چەند حزبو لایەنێ:ی سیاسیان كرد بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی ریفراندۆمەوە, دواتر وا بڕیاربوو كۆمیتەیەك هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێكبهێنرێت,راوێژكاری سیاسیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەڵێت: ” زۆرینەی لایەنە سیاسییەكان نوێنەری خۆیان دیاری كردووە بۆ كۆمیتەی گشتپرسی و ئامادەن نوێنەر دیاری بكەن تەنیا گۆڕان نەبێت”. گوتیشی: “رەنگە مانگی هەشت گشتپرسی بكرێت”.

د. محەممەد حاجی ، راوێژكاری سیاسی مەسعود بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە: ”سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان داوای لە ھەموو لایەنەكان كردووە، نوێنەری خۆیان بۆ كۆمیتەی گشتپرسی دیاری بكەن، زۆرینەی لایەنەكانیش نوێنەری خۆیان دیاری كردووە و ئامادەن نوێنەر دیاری بكەن، تەنیا بزووتنەوەی گۆڕان نەبێت، كە تاوەكو ئێستا ئامادە نییە، بۆیە رەنگە تا حەفتەیەكی دیكە ھەموو لایەنەكان نوێنەری خۆیان دیاری بكەن.”

راوێژكاری سیاسی بارزانی باسی كاتی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری كوردستان كرد و گوتی: ”بڕیارە ئەمساڵ ریفراندۆم بكرێت و بەپێی پێشبینیی منیش رەنگە لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا ریفراندۆمەكە بكرێت.”

لە نزیكەی دوو مانگی رابردوودا پارتی و یەكێتی چەندین كۆبوونەوەیان بۆ ئامادەكاری گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و شاندێكی هاوبەشی ئەو دوو حیزبە لەگەڵ هەموو لایەنەكان كۆبوونەوە و شاندێكیش چووە بەغدا، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان ئامادە نەبوو پێشوازی لەو شاندە بكات و دەیەوێت پرسی گشتپرسی لە پەرلەمانی كوردستان دوای كاراكردنەوەی بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

Back to top button