گۆڕان: یەكێتی هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی سەردارقادرە

خواكوڕك
دوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی سەردار قادر دەستی لەكاركێشایەوە, وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان هۆكاری دەست لە كاركێشانەوەی پارێزگاری سلێمانی ئاشكرا دەكات كە پەیوەندی بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە هەیە.
شۆڕش حاجی وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە” كە بەرپرسەكانیان لەبەردەم كێشەو گرفتی زۆر گەورەدا بوون كە بەربەستیان بۆ دروست دەكرێت ناتوانن كارەكانی خۆیان بكەن و لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیان لەلایەن هەندێ‌ بەرپرس‌و دام‌و دەزگا بەربەستی راستەقینە لەبەردەمیاندا دروست دەكەن، بۆیە بەوتەی خۆی ماوەیەكی زۆرە سەردار قادر‌و بەرپرسەكانی دیكەیان ئەو كێشانەیان هەبووە”
لەبەشێكی تری وتەكانیدا حاجی دەڵێت” ئێمە لەنزیكەوە ئاگاداری كێشەو گیرو گرفتەكانیان بووین، لەكۆبوونەوە فەرمی‌و نافەرمییەكانی گۆڕان‌و یەكێتی ئەو كێشانەمان بە یەكێتی راگەیاندوە، بەڵام تاكو دوێنێ سەردار قادر دەستی لەكاركێشاوەتەوە بەربەستەكانیان لەبەردەم هەڵنەگیراوە، بەڵكو زیادیشی كردوە”
وتەبێژی فەرمی گۆڕان ئاشكراشی دەكات كە بەربەست‌و كێشەی بەرپرسەكانیان لەئیدارەی خۆجێی سلێمانی لەلایەن دام‌و دەزگاكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە بووە.

Back to top button