سەنتەری بارزان ژینگەپارێز و شاخەوانانی كوردستان كۆدەكاتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو بە تەنگەبەرێكی سەختی ئابووریدا تێپەڕی ئەمەش وای كرد كە كاریگەری بكەوێتەوە بەسەر هەموو ئەو رێكخراوە حكومی و ناحكومیانەی كە چالاكیان لەبوارە جیاوازەكاندا ئەنجامدەدا, ئەمە لەكاتێكدا بەشێك لەو رێكخراوە ناحكومیانە خۆبەشخانە بەردەوام بن لە درێژە پێدانی چاڵاكی.
سەنتەری بارزان بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانی یەكێك لەو سەنتەرانەی كە لە ئێستادا لە بوارەكانی ژینگەپارێزی و ھەنگاونان بۆ لووتكەی چیاكان روحی وەرزش بەھێز بكەن و كولتوری شاخەوانی و شاخرەوی بەھێز و زیندوو بكەنەوە، لە سنووری پارێزگای ھەولێر و شارو شارۆچكەكانی دەورووبەری.
هەروەها یەكێی تر لە ئامانجەكانی سەنتەرەكە كۆكردنەوەی ئارەزوومەندانی هەڵگەڕان بە شاخ و دۆستانی ژینگە لەسەرجەم ناوچە جیاوازەكانی كوردستان كۆ بكەنەوە, بۆیە چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا بە هاوئاهەنگیلە گەڵ گروپەكانی شاخەوانی پارێزگای سلەیمانی و ھەڵەبجە و قەرەداخ و پیرەمەگروون و كوردستانی رۆژھەڵات چالاكی و كاری ھاوبەشیان كردوە ، بڕیار وایە ئەم پڕۆژەھاوبەشانەیان گەشەپێبدەن و تەواوی كوردستانیش بگرێتەوە ،ئەم سەنتەرە ئامانجێتی ناوچە دێرین و گەشتیاری وشاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر بكاتە ناوەندێكی گرنگی جوڵانەوەی وەرزشی و ژینگە پارێزی .

Back to top button