ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبارانی كه‌یسی كووشتنی مامۆستا هۆشیار دادگایی ده‌كرێن
خواكوڕك
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه 4/5/2017 له سه‌ر كه‌یسی كووشتنی مامۆستا ئاینیه‌كه‌ی شاری هه‌ولێڕ، تۆمه‌تباران دادگایی بكرێن له دادگای به‌رای هه‌ولێر، كه دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه و ده‌ڵێن ئێمه بكوژی ماۆمستا (هۆشیارین).
له لێدوانێكیدا برای مامۆستا كوژراوه‌كه (دیار گۆران) رایگه‌یاندوه” بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بكه‌رانی تاوانه‌كه دادگای بكرێن، له دادگای به‌رایی هه‌ولێر،بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پارێزه‌ری مامۆستا كوژراوه‌كه ده‌ڵێت” بكه‌رانی تاوانه‌كه دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه و پاشگه‌ز نین له ووته‌كانی خۆیان.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” شەوی 22/11/2016 (دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل) پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عومەر بندیان لەلایەن چەند كەسێكەوە لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا ده‌ستڕێژیگولله‌ی لێكراو هه‌ر له‌وێدا گیانی سپارد،دوای چەند رۆژێك دوو كەس بەتۆمەتی كوشتنی مامۆستا دەستگیركران، ئه‌مڕۆش وادی دادگایی كردنیانن.