وه‌زیری ته‌ندرووستی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی مه‌لا عه‌لی به‌ده‌نگ هات بزانه‌ چی ده‌ڵێت؟

خواكوڕك

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وه‌ڵام هات و رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌وه‌ی مه‌لا عه‌لی ده‌یكات دووره‌ له‌ كاری پزیشكی.

(د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید) وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌” ئەوەی مەلا عەلی کەڵەک دەیکات دوورە لە کاری پزیشکییەوە و ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی لەسەر سکاڵای ئه‌وان بووه‌.

پاش ئه‌وه‌ی مه‌لا عه‌لی ده‌ستگیركرا له‌ لایه‌ن هێزێكی پۆلیسه‌وه‌   له‌ لێدوانێكیدا وه‌زیری ته‌ندرووتی رایگه‌یاند:بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ و دادگا، مەلا عەلی کەڵەک دەستگیرکراوە، ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی دوای ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌ رابردوو چه‌ندین سكاڵای یاساییمان له‌سه‌ری تۆماركردووه‌، به‌ڵام ئێستاش ده‌یڵێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی مه‌لا عه‌لی ده‌یكات دووره‌ له‌ كاری پزیشكی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پیشه‌یی پزیشكی نیه‌، بۆیه‌ ده‌بێت دادگا ئه‌م پرسه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌.

Back to top button