ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین چالاكی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت بزانه چیه؟
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/w-994.jpg)
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر گه‌وره‌ترین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كرێته‌وه، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاریش رایده‌گه‌ێنێت”بۆ یەکەم جارە پێشانگای ھاوشێوە لە ھەرێم و عێراقدا بکرێتەوە و دەبێتە ئەگەری بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری.
(نادر ڕۆستی)، گۆتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار رایگه‌یاندوه”ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 4/5/2017 له شاری هه‌ولێر گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی بە ناوی پێشانگای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتوگوزار ده‌كرێته‌وه، زیاتر لە ٢٠٠ کۆمپانیا لە ١٦ وڵاتی جیھانەوە بەشداری لە پێشانگاکەدا دەکەن و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە کردنەوەی پێشانگا، کە یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، چەندین دیدار و چالاکی بەڕێوەدەچن، کە تایبەتن بە کەرتی گەشتیاری و کەلتوور.”
گوته‌بێژی گه‌شت و گوزاریش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه”گرنگیی کردنەوەی ئەو پێشانگایە لەوەدایە دەمانەوێت لەو ڕێگەیەوە گەشتیار و کۆمپانیای بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕاکێشین و ساڵانە کردنەوەی پێشانگاکە بەردەوام بێت، ھەروەسا دەمانەوێت لەو ڕێگەیەوە کۆمپانیا جیھانیەکان بەرھەمی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان پێشان بدەن و ببنە ھۆکارێک بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری.”