بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌م قه‌زایه‌یی سه‌ر به‌ دهۆكی دا

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ به‌یانی له‌ قه‌زایه‌كی سه‌ر به‌ شاری دهۆك، بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ك روویداوه‌ و هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌ش هه‌ستیان به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

(هودا عەباس حەمید) بەڕێوەبەری بەشی رووماڵی بوومەلەرزە لەدەستەی گشتی كەشناسی عێراقی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 5/4/2017 بوومەلەرزەیەك بەهێزی (4) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر باكووری خۆرهەڵاتی شاری موسڵی بەتایبەتی قەزای شێخانی باشووری شاری دهۆكی هەژاندووەو هاوڵاتیانیش هەستیان پێی كردووە.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت به‌پ ێی سه‌رچاوه‌ میدییایه‌كان” هاوڵاتیانی قەزای شێخان هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە، بەڵام هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە.

Back to top button