سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی پرس به‌كه‌س ناكه‌ین بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی
خواكوڕك
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به ریفراندۆم له كوردستان رایگه‌یاند” بۆ ریفراندۆم پرس به كه‌س ناكه‌ین ئه‌وه مافێكی سروشتی خه‌ڵكی كوردستانه.
(سەعدی ئەحمەد پیرە) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستاندا، رایگه‌یاندوه”ئێمە لە کوردستان کە باسی سەربەخۆیی دەکەین، ڕیفراندۆم دەروازە بنەڕەتی و یاساییەکەیە و لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتیشەوە پێویست ناکات پرس بە کەس بکەین. بۆیە پێویستە سەرنجێک بە برایانمان لە بەغدا بدەین و بڵێین، ئێمە لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە تائەمڕۆ، هەستمان بە مافی هاووڵاتیبوونی یەکسان نەکردووە. ئەوە ئێمە نین لە بەغدا بڕیاری بڕینی بودجەی خەڵکی کوردستان بدەین، ئێمە بڕیارمان نەداوە کە هێزی دیجلە دروست بکەین و بینێرینە ناوچە کوردستانییەکان.