گوته‌بێژی پارتی: هۆكاری كێشه و گرفته‌كانمان ئه‌وه‌یه خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆی خۆمان نین
خواكوڕك
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند” كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه وه‌كو كورد ئه‌وه‌یه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان نین. گله‌یشی له هه‌ندێك حزب و لایه‌ن كرد كه له‌و پرسه ده‌نگی ناشاز و نا په‌سه‌ندیان هه‌یه.
لە وتەیەکیدا کە لە میانی کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر (مەحمود محەمەد) گوتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕایگەیاند”پاش ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌ك هه‌ستی كرد پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، یه‌كه‌م كه‌س (سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی) ئه‌و دیواره‌ی شكاند و باسی پرسی سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆمی كرد، بۆیه له ئێستا هه‌موو جیهان گوێبیستی پرسی سه‌ربه‌خۆی بوون له كوردستان، به‌تایبه‌تی ووڵاتانی عه‌ره‌ب.
گوته‌بێژی پارتی ئه‌وه‌شی باسكرد”له كوردستانیش هه‌ندێك ده‌نگی ناشاز هه‌یه جا به هه‌ر هۆكارێك بێت له‌وانه” لەبەر درک پێنەکردنی قۆناغەکە بێت، یان لەبەر نەیارانی سەربەخۆیی بێت، یان لەبەر ڕق و کینە بێت، لەبارەی سەربەخۆییەوە خەڵک چەواشە دەکەن و دەیانترسێنن. پرسیار ئەوەیە، کام دەوڵەت لە دونیا دروست بووە کە وڵاتان لەسەر سینییەک پێشکەشیان کردووە؟ کام دەوڵەت دروست بووە کە لەگەڵ وڵاتی پێشووی خۆی کێشەی نەبووبێت؟“.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ” كه ئەگەر سەربەخۆ بین، بە گوێرەی ویست و ئیرادەی خودی خۆمان، هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەدەین، چونکە 80٪ی گرفتەکانمان هۆکارەکە ئەوەیە کە خاوەنی دەوڵەتی خۆمان نین. دەبێ بۆ دەستووری عێراق بگەڕێینەوە، جگە لە دەستێوەردانی زەقی دەرەکی لە ڕەوشی ناوخۆی کوردستان.