كه‌رتی گه‌شتیاری ئیتاڵیا، له‌ بووژانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دایه‌

خواكوڕك

كه‌ناراویه‌كانی مالتا و سیسیلیا و سان مارینۆ، له‌ هاوینی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌ گه‌شتیاری بیانی له‌خۆ گرتووه‌. رۆژنامه‌ی لا-ریپه‌بلیكا  (La Repubblica )ی ئیتاڵی له‌ راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ به‌‌ زۆربوونی ژماره‌ی گه‌شتیاران ده‌كات و نووسیویه‌تی‌: ڕێژه‌ی گه‌شتیارانی ئه‌ مساڵی ئیتالیا هینده‌ زیادی كردوه‌ له‌ چاو ساڵی پار، له‌‌ پلانی كۆمسییۆنی باڵای گه‌شتیاری وڵاتی ئیتالیا ده‌رچووه‌.

شاره‌زایانی ئابووری هۆكاری ئه‌و رووكردنه‌ به‌ لێشاوه‌ی گه‌شتیاری ئه‌ورووپی و ئاسیایی بۆ ئه‌م ووڵاته،‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی گه‌شتیاران بۆ رووكردنه‌ و‌ڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌ تایبه‌ت توركیا و میسر. ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپی باری ئه‌منی و ناسه‌قامگیری سیاسی و چالاكیه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌.

به‌ پێی ئاماره‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئیتالیا ها‌وینی ئه‌مساڵ رێكۆردێكی نوێ جیهانی و ئه‌ورووپی له‌ داهات  تۆمار بكات، به‌هۆی ڕاكێشانی زۆرترین رێژه‌ی گه‌شتیار بو شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانی، به‌ تایبه‌ت ناوچه‌ كه‌ناراوییه‌ ده‌ریاییه‌كان. پسپۆڕانی بواری گه‌شتیاری و شاره‌زایانی بازاڕی هۆتیل و ڕێستورانت، دڵنیاییه‌كی ته‌واوی خاوه‌ن بازار و ریستورانته‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ ساڵی ٢٠١٦ سێكته‌ری گه‌شتیاری له‌م ووڵاته‌، یه‌كێك ده‌بیت له‌ پڕ داهاتترین كه‌رتی بازرگانی له‌ناوچه‌كه‌.jkh111111
صور-سياحية-رائعة-وفريدة-تم-التقاطها-من-الجو-شاطئ-منتجعات-أدريا-في-إيطاليا-9
almaghreb-today-شواطئ-الامارات

Back to top button