ڕێکس تیلەرسن: ئه‌گه‌ر كۆریایی باكور ئه‌م ره‌فتاره بكات سزایی توندتری ده‌ده‌ین
خواكوڕك
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سه‌باره‌ت به سزادانی كوریایی باكور رایده‌گه‌ێنێت” واشنتۆن بەنیازە سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا بسەپێنێت ئەگەر هاتوو کۆریای باکوور هەر بەوشێوەیە ڕەفتاری کرد و له‌سه‌ر قسه و كرداره‌كانی خۆی سوور بوو.
(ڕێکس تیلەرسن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە لێدوانەکانیدا بۆ کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند”سزای زیاتر ئامادە دەکەین ئەگەر وا دەرکەوت کارەکانی کۆریای باکوور شایەنی ئەوەن سزای زیاتریان بەسەردا بسەپێنين، بۆیه ئه‌مریكا ئاماده‌یه سزایی زیاتر بسه‌پێنێت بەسەر هەر کۆمپانیایەکی بیانی‌دا کە بەردەوام بێت لە مامەڵەکردنی بازرگانی لەگەڵ پیۆنگ یانگدا، داواشی له ووڵاتانی دونیا كرد كه سزاكان جێ به‌جێ بكه‌ن كه ئه‌مریكا سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر كۆریایی باكور.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێ” کۆریای باکوور زۆربەی کارە بازرگانییەکانی لەگەڵ چیندایە و هەر سزایەکی زیاتريشى به‌سه‌ردا بسەپێنرێت ئەوا زیانی بۆ کۆمپانیا چینییەکانیش دەبێت.